فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌دات


وێستگه‌ نیوز-
فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌م هاوینه‌دا هێرش بكرێته‌سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات  به‌تایبه‌ت داعشی خۆراسان كه‌ لقی ئه‌فغانستانی رێكخراوی داعشه‌ خۆی به‌هێزكردووه‌.


جه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ كورێلا، فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی باسی له‌وه‌كرد كه‌ "له‌ سایه‌ی حكومڕانی تاڵیباندا له‌ ئه‌فغانستان داعش خۆی رێكخستوه‌ته‌وه‌ و خۆی به‌هێزكردووه‌".

جه‌نه‌ڕاڵ مایكڵ كورێلا وتی‌: "بۆیه‌ مه‌ترسیمان هه‌یه‌ له‌هه‌ركاتێكدا بێت داعش هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا".

وتیشی‌: "داعش مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا"، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستانیش ئه‌و مه‌ترسییه‌ هه‌یه‌ یاخود نا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران بكات.

فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ئه‌م قۆناغه‌ وه‌ك ده‌رفه‌ت سه‌یر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش داعش له‌ ئه‌فغانستان سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌ و ئامانجی كۆتاییشی ئه‌وه‌یه‌ هێرشبكاته‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا.



PM:10:33:17/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو