ئه‌ردۆغان به ئه‌ندامبونی فینله‌ندای له ناتۆ په‌سه‌ندكرد
وێستگه نیوز-
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فینله‌ندا له ئه‌نقه‌ره، سه‌رۆك كۆماری توركیا، به ئه‌ندامبونی ئه‌و وڵاته‌ی له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" په‌سه‌ندكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره پێشوازی له ساولی نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا كرد و كۆبوونه‌وه.
دواتر هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و فینله‌ندا كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیان ئه‌نجامدا و باسیان له دۆسییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی نێوانیان كرد.
یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه پرسی به‌ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ بوو، له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا وتی: "ئه‌نقه‌ره ره‌زامه‌نده فینله‌ندا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ".
ئه‌ردۆغان داواشی له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبكات به رێكاره‌كانی په‌سه‌ندكردنی فینله‌ندا له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
سه‌رۆكی توركیا راشیگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر سوید رێكاری پێویست نه‌گرێته‌به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و ره‌زامه‌ند نابێت سوید ببێته له ئه‌ندام له ناتۆ".
PM:08:47:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت