توركیا قه‌باره‌ی زیانه مادییه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شوباتی رابردووی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه زیاتر له 103 ملیار دۆلاره.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی دارایی توركیا راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوبات بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "قه‌باره‌ی زیانه‌كان گه‌یشتووه‌ته دوو ترلیۆن لیره‌ی توركی كه ده‌كاته 103.6 ملیار دۆلار".
وه‌زاره‌تی دارایی توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌م ژماره‌یه‌ش ده‌كاته سه‌دا 9ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی توركیی له ساڵی 2023دا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زیانه‌كان زیاتر له شه‌ش هێنده‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی ساڵی 1999ی ناوچه‌ی مه‌ڕمه‌ڕه‌یه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومه‌له‌رزه به‌گوڕه‌كانی 7.7 و 7.6 پله‌ی رێخته‌ر توركیا و باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها سوریا و رۆژئاوای كوردستانی ھه‌ژاند و له ھه‌رێمی كوردستانیش به‌گوڕی 4.7 پله‌ی رێخته‌ر ھه‌ستی پێكرا.
بوومه‌له‌رزه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێكهوتهوه و تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا و سووریا به‌ھۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته 55 هه‌زار 700 كه‌س.
PM:06:29:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت