كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌گه‌ری تاوه‌باران هه‌یه
کەشوهەوای هەرێم لە دۆخی ناسەقامگیریدا. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگه‌نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌گه‌ری تاوه‌باران هه‌یه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئازاری 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.
باسی له‌وه‌شكردووه: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( سێ تــا پێنج ) پلە.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 18ی ئازاری 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،
پلەکانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە نزیکەی (دوو تــا سێ) پلە. خێرایی با/ لەسەرخۆ -مام ناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمه‌تر له‌کاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
AM:10:50:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت