بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر ئێرانی هەژاند


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجشەممە 16ـی 3ـی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلەی رێختەر شاری 'خۆی' سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا باکووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسیی نیشتمانیی ئێران، کاتژمێر 03:17 خولەکی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە شاری 'خۆی' هەژاندووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 16 کیلۆمەتر لە توێکڵی زەویدا روویداوە.

لەو بارەیەوە حامید مەحبوبی، بەڕێوەبەری گشتیی لقی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە مانگی سووری ئێرانی بە میدیاکانی راگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی ناوچەکە کراون و دواتر راگەیەندراو لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، بڵاودەکەنەوە.

لە 28ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.8 شاری خۆی هەژاند و لە ئاکامدا، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و هەزار و 167ی دیکەیش برینداربوون.


PM:05:43:16/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو