بودجه‌ی پرۆژه له‌پێشینه‌كان به پشتبه‌ستن به به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له پرۆژه بودجه‌ی 2023دا
وێستگه نیوز-
ئه‌م پرۆژانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ دراوه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌پێشینه (ئه‌وله‌وییات)یان هه‌یه له به‌رنامه (منهاج الحكومه)دا بودجه‌یان بۆ دیاریی كراوه كه به هه‌ردوو بودجه‌ی سه‌رمایه‌گوزاریی و تهشغیلییهوه بڕی (٧.١٦٢.٠٠٠.٠٠٠) حه‌وت ترلیۆن و سه‌د و شه‌ست و دوو ملیار دیناری عێراقیی بۆ ته‌رخان كراوه.
پرۆژه‌كانیش بریتیین له بواره‌كانی:
یه‌كه‌م؛ چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی: بڕی (١.٢٠٠.٠٠٠.٠٠٠) یه‌ك ترلیۆن و دووسه‌د ملیار دینار بودجه بۆ چین و توێژه هه‌ژاره‌كان ته‌رخان كراوه، ئه‌وانه‌ی به هۆی خراپی باری دارایی و بێكاریی و دۆخی تایبه‌ته‌وه پێویستیان به ده‌ستگرۆیی هه‌یه، ئه‌ویش به‌و جۆره‌ی خواره‌وه:
- زیادكردنی بڕی (٦٥٠) ملیار دینار بۆ ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌یانگرێته‌وه.
- زیادكردنی بڕی (١٥٠) ملیار دینار بۆ ئه‌وانه‌ی چاودێریی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
- زیادكردنی سه‌رمایه‌ی سندوقی قه‌رزدان به بێكاران به بڕی (٤٠٠) ملیار دینار.
دووه‌م؛ بواری ته‌ندروستی: بۆ بواری ته‌ندروستی له بواره‌كانی هاورده‌كردنی ده‌رمان، جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و سه‌رخستنی پلانی حكوومه‌ت بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانیی كوتان، بڕی (١.٥٨٠.٠٠٠.٠٠٠) یه‌ك ترلیۆن و پێنجسه‌د و هه‌شتا ملیار دینار ته‌رخان كراوه، ئه‌ویش به‌و جۆره‌ی خواره‌وه:
- ته‌رخانكردنی بڕی (٢٠٠) ملیار دینار بۆ په‌ره‌پێدان و چاكسازیی له بواری چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزاری پزیشكیی له بنكه‌كانی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
- ته‌رخانكردنی بڕی (٢٠٠) ملیار دینار بۆ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستیی له بنكه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه.
- ته‌رخانكردنی بڕی (٤٣٥) ملیار دینار بۆ درووستكردنی ٥ نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی زیقار، نه‌جه‌ف، به‌سڕه، بابل و كه‌ربه‌لا.
- ته‌رخانكردنی بڕی (١٥٠) ملیار دینار بۆ خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به‌وانه‌ی بیمه‌ی ته‌ندرووستیی ده‌یانگرێته‌وه.
- ته‌رخانكردنی بڕی (٤٤٨) ملیار دینار بۆ پاڵپشتییكردنی كڕینی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان.
- ته‌رخانكردنی بڕی (١٤٧) ملیار دینار بۆ تهئسیسكردن و كڕینی پێداویستییه‌كانی ١٠ نه‌خۆشخانه‌ی یابانیی كه له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوودا درووستكراون.
سێیه‌م؛ بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان: سه‌رباركردنی بودجه‌ی دیكه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی گرنگ كه تێكڕاكه‌ی بریتییه له (١.٩٠٣.٠٠٠.٠٠٠) یه‌ك ترلیۆن و نۆسه‌د و سێ ملیار دینار له‌وانه‌ش:
- بڕی (٤٠٠) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌ی سازگاركردنی ئاوی ده‌ریا له شاری به‌سڕه.
- بڕی (٦٠٠) ملیار دینار بۆ قۆناغی یه‌كه‌می شه‌قامی بازنه‌یی.
- بڕی (٣٠٣) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخان له پارێزگای دیوانییه.
- بڕی (٦٠٠) ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی ڕاژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و ئه‌ندازه‌یی.
چواره‌م؛ بۆ پیشه‌سازیی و كانزاكاریی: كۆی بودجه‌ی ئه‌م بواره كه بڕه‌كه‌ی (١٠٧) ملیار دیناره بۆ قۆناغی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه و نه‌خشه‌سازیی و نه‌خشه‌سازیی و ڕاوێژكاریی پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی (نیبراس)ـی پێترۆكیمایی ته‌رخان كردووه كه یه‌كێكه له پرۆژه له‌پێشینه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه.
پێنجه‌م؛ كاره‌با: بۆ بواری كاره‌با كه یه‌كێكه له لاوازترین كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كانی عێراق، بڕی (١.٢٦٢.٠٠٠.٠٠٠) یه‌ك ترلیۆن و دووسه‌د و شه‌ست و دوو ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ پرۆژه‌كانی خواره‌وه:
- بڕی (٢٨٠) ملیار دینار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه و چاكسازیی له پرۆژه‌كانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
- بڕی (٣٣٢) ملیار دینار بۆ ئاماده‌كردنی ١٥٠ وێستگه‌ی گۆڕه‌ری كاره‌بای بزۆك بۆ هاوینی داهاتوو.
- بڕی (٣٢٥) ملیار دینار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه و چاكسازیی كۆمپانیای (GE).
- بڕی (٣٢٥) ملیار دینار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه و چاكسازیی (ئێلێكتریك ئینته‌رناشناڵ ئینك).
شه‌شه‌م؛ بواری پلاندانان: بۆ بواری پلاندانان بڕی (١.٥٠٠.٠٠٠.٠٠٠) یه‌ك ترلیۆن و پێنجسه‌د ملیار دینار ته‌رخان كراوه بۆ دوو بوار: یه‌كه‌میان بڕی ١ ترلیۆن دیناری سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ سندووقی گه‌شه‌پێدانی عێراق و ٥٠٠ ملیار دیناری سه‌رمایه‌گوزاریی بۆ سندووقی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ههرهههژارهكان ته‌رخان كراوه.
حه‌وته‌م؛ كشتوكاڵ: دابینكردنی بڕی (١٠.١٧٠) ده ملیار و سهدوحهفتا ملیۆن دینار بۆ ده‌رچوواندنی كارتی كشتوكاڵیی.
هه‌شته‌م؛ چاكسازییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كه‌رتی بانك: ته‌رخانكردنی بڕێكی سه‌ربار بۆ سه‌رمایه‌ی بانكی پیشه‌سازیی به بڕی (٥٠٠) ملیار دینار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كاركردنی بانكه‌كه. ته‌رخانكردنی بڕی (٢٥٠) ملیار دینار بۆ قه‌رزه‌كانی بانكی نیشته‌جێكردن و (١٠) ملیار دیناریش قه‌رز بۆ كۆمپانیای (ئهلجههد)ـی خزمه‌تگوزاریی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.
PM:06:46:15/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت