ئێران_لە رێورەسمەکانی پێشوازی لە نەورۆز 27 کەس گیان لەدەستدەدەن


وێستگەنیوز_

لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووری لە ئێران کە بۆ پێشوازی لە نەورۆزئەنجامدەدرێت، 27 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە چوار ھەزار کەسیش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی فریاگوزاری ئێران، لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووری لە سەرانسەری ئێران، بەھۆی تەقاندنی یارییە ئاگرینییەکان و ئاگرکردنەوە، 27 کەس گیانیانلەدەستداوە و چوار ھەزار و 95 کەسیش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان برینەکانیان سەختە و لە چاودێری چڕدان. 

رێکخراوی فریاگوزاری ئێران راشیگەیاند، ئەگەرچی بەشێک لە بریندارەکان چارەسەرکراون، بەڵام ژمارەیەکی دیکە دووچاری بڕینی ئەندامی جەستە بوونەتەوە و بەشێکیشیان زیانی زۆر بەر چاویان کەوتووە.  

ساڵانە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووری لە ئێران گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێدەکەوێتەوە، لەو رێوڕەسمەدا کە لە دوایین چوارشەممەی وەرزی زستاندا دەکرێت، لە شەقام و گۆڕەپانەکان و شوێنە بەرزەکان ئاگر دەکرێتەوە و خەڵک باز دەدات بەسەریدا. 


AM:10:02:15/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت