نوێترین لێدوانی ئەو رۆژنامه‌نوسه عێراقییه‌ی پێڵاوه‌كانی گرته جۆرج بوش
وێستگه نیوزـ
مونته‌زه‌ر زه‌یدی، ئه‌و رۆژنامه‌نوسه عێراقییه‌ی ساڵی 2008 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێڵاوه‌كانی داكه‌ند و گرتییه جۆرج بوش، سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له نوێترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ده‌ڵێت: ئه‌مریكا خۆشی باش ده‌یزانی عێراق توشی گه‌نده‌ڵی و پاشاگه‌ردانی ده‌بێت.
زه‌یدی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز دوای 15 ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر رووداوی تێگرتنی پێڵاوه‌كانی به ڕووی جۆرج بوش، وتی: ئه‌و دیمه‌نه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی ساده‌و ساكار (خۆی) ده‌توانێت به كه‌سێكی خۆسه‌پێن (بوش) به‌و هه‌موو سته‌م و چه‌كه‌وه كه هه‌یه‌تی، بڵێت "نه‌خێر".
رۆژنامه‌نوسه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه، دوای 20 ساڵ هێشتا هه‌ر ئه‌و كه‌سانه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن كه شانبه‌شانی داگیركه‌ر هاتنه وڵاته‌وه‌و له‌وكاته‌وه تائێستا هه‌ر خه‌ریكی شكست و گه‌نده‌ڵین، ئه‌مریكا خۆشی ده‌یزانی ئه‌وانه‌ی كه هێناویه‌تی بۆ عێراق، سیاسه‌تمه‌تداری فه‌یك و ساخته‌ن.
ساڵی 2008، جۆرج بوش، سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی عێراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد، له‌وكاته‌دا مونته‌زه‌ر زه‌یدی، وه‌ك رۆژنامه‌نوسێكی عێراقی به‌شداریی كۆنگره‌كه‌ی كردبوو.
زه‌یدی له‌پڕ تاكێك پێڵاوی داكه‌ن و گرتیه جۆرج بوش، به‌ڵام بوش خۆی لادا و به‌ری نه‌كه‌وت، دواتر زه‌یدی تاكه پێڵاوه‌كه‌ی دیكه‌شی گرته بوش، نوری مالیكیش ویستی به‌ده‌ست پێڵاوه‌كه بگرێته‌وه‌و به‌ر بوش نه‌كه‌وێت.
پاسه‌وانه‌كانی بوش و كارمه‌نده ئه‌منییه‌كان په‌لاماری مونته‌زه‌ر زه‌یدییان دا و ده‌ستگیریان كرد و پێش ئه‌وه‌ی له هۆڵه‌كه بیكه‌نه ده‌رێ، زه‌یدی به بوشی وت: "ئه‌مه ماچی ماڵئاوایی گه‌لی عێراق بوو بۆتۆ..ئه‌ی سه‌گ".
له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ش زه‌یدی شه‌ش مانگ زیندانی كرا و دوای ئازادكردنیشی عێراقی به‌ره‌و لوبنان جێهێشت، دواتر له ساڵی 2018 گه‌ڕایه‌وه عێراق و به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی عێراقدا كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته په‌رله‌مانتار.
PM:03:22:14/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت