له عێراق موچه ده‌گۆڕدرێت و ده‌رماڵه‌ی باشكردنی گوزه‌ران ده‌درێت به موچه‌خۆران
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر پله‌به‌ندییه‌كی نوێ بۆ موچه‌خۆرانی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی گشتی ده‌كات و به‌پێی پێشنیازه‌كه، گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو له به‌رژه‌وه‌ندیی موچه‌خۆران ده‌كرێت.
خشته نوێیه‌كه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق پله‌ی 1 تا 11 ده‌گرێته‌وه‌و له پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه كه ساڵانه سه‌ره‌موچه بۆ هه‌موو پله‌یه‌ك ببه‌سترێت و سه‌رجه‌م موچه‌خۆران ده‌رماڵه‌یه‌كیان به 50%ی موچه‌كیان له‌ژێر ناوی "باشتركردنی گوزه‌ران" بۆ ببڕدرێته‌وه‌و 30%یش ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ خه‌رج بكرێت.
هه‌ر له پێشنیازه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی پێشوو هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه كه به یاسا و بڕیاره كارپێكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دراوه به فه‌رمانبه‌ران و له‌مه‌دوا كار به‌و پێشنیازانه بكرێت كه دراوه به حكومه‌ت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌توان ئه‌لعه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ورده‌كاریی پێشنیازه‌كه‌ی بۆ گۆڕانكاری له موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ئاشكراكرد و رایگیادن كه به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان موچه‌ی بنه‌ڕه‌تیی فه‌رمانبه‌ری پله 10 ده‌كرێت به 450 هه‌زار دینار و بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكیش 50% ده‌رماڵه به‌ناوی باشتكردنی گوزه‌ران خه‌رج ده‌كرێت.
PM:10:30:13/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 8984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت