3 راسپارده‌ له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران


وێستگه‌ نیوز-
لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سێ‌ راسپارده‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مواری‌ پله‌به‌ندی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تدا ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌ن، میوانداری‌ لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كردن و هه‌مواركردنی‌ پله‌به‌ندی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كرد.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سێ راسپارده‌ی‌ بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پله‌به‌ندی‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ركردووه‌.

لیژنه‌ی دارایی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ كه‌مترین مووچه‌ به‌شی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی فه‌رمانبه‌ر بكات".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ دادپه‌روه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌ره‌ پله‌ نزمه‌كان به‌دی بێت".


PM:07:10:13/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 7940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت