سوودانی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتووینەتە رێککەوتنی کۆتایی
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی. دەشڵێت، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023، 12.06%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.
هەروەها لەبارەی قەبارەی بودجەی 2023 ئاشکرایکرد، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.
سەرۆک وەزیران لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەڵێت، بەهۆی "ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخی نەوت و چەند هۆکارێکی دیکەش بووە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023دا 500 ملیار دینار بۆ هاوکاریی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان تەرخانکراوە.
PM:04:56:13/03/2023
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت