دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی: تۆمەتبارێک بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێک دەستگیرکرا


وێستگەنیوز_

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، چوار تۆمەتبار بە تاوانی جۆراوجۆر لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار دەستگیرکراون، کە یەکێک لەوانە هەوڵی فرۆشتنی منداڵێکی داوە.

ئه‌مرۆ دووشەممە 13ـی 3ـی 2023، لە راگەیەندراوێکدا دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی رایگەیاند، " کەسێکیان ده‌ستگیركردووه‌ کە تۆمەتبارە بە تاوانی هەڵگرتنی بڕە پارەیەکی ساختە بە بڕی 17 ملیۆن و 625 هەزار دینار له ‌جۆری بیست و پێنج هەزار دیناری".

ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمەتبارێکی دیكه‌یان لە پارێزگای بەغدا ده‌ستگیركردووه‌ به‌ تۆمەتی ئه‌وه‌ی منداڵێكی تەمەن سێ مانگی پێبووه‌ و هەوڵیداوه‌ بە 13 هەزار دۆلار بیفرۆشێت ".

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە دوو تۆمەتباری دیكه‌ بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە شوێنەوارەوە دەستگیرکراون.


PM:04:08:13/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت