ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز-
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد كه ئه‌مڕۆ دوزشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌نجام ده‌دات و، دواتریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.
زیا ناسری، راوێژكاری راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئه‌نجام ده‌دات".
زیا ناسری ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ پڕۆژه‌یاسای خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بێت، چونكه به‌شێكی به‌رچاوی بودجه بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كان خه‌رج كراوه".
دوێنێش ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2023ی ئاماده‌كردووه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی كردووه بۆ تاووتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی.
AM:09:18:13/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت