سی ئێن ئێن: روسیا چه‌كه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانی ئه‌مریكا له ئۆكرانیا ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات
وێستگه نیوز-
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا كه روسیا له ئۆكرانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون، ره‌وانه‌ی ئێرانی كردوون".
تۆڕی هه‌واڵی CNN له زاری 4 سه‌رچاوه‌ی ئاگادارییه‌وه ده‌ڵێت: "روسیا ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و چه‌كانه‌ی ئه‌مریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" پێشكه‌شی ئۆكرانیایان كردووه و ئه‌و چه‌كانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئێران كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌مریكا پێی وایه، ئێران هه‌وڵی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاریی ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه له‌پێناو دروستكردنی چه‌كی هاوشێوه یاخود دژه‌كه‌ی".
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه "ساڵی ڕابردوو به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ناتۆ و ڕۆژئاوا ئاگاداری چه‌ند حاڵه‌تێك بوون كه هێزه‌كانی روسیا ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كی سوكدا گرتووه كه له‌سه‌ر شان هه‌ڵده‌گیرێت له‌نێویاندا مووشه‌كی جاڤلینی دژه‌تانك و مووشه‌كی ستینگه‌ری دژه‌فڕۆكه كه هه‌ندێ جار هێزه‌كانی ئۆكرانیا ناچاربوون له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا به‌جێیان بهێڵن".
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا روسیا له‌ڕێی ئاسمانه‌وه ئه‌و چه‌كانه‌ی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیان بوه‌شێنێت و شیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكات و پێده‌چێت سوپای ئێران هه‌وڵ بدات نموونه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌و جۆره چه‌كانه دروست بكات.
سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه راشیگه‌یاندووه كه "روسیا پێیوایه به‌رده‌وام بوون له دابینكردنی چه‌كی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی ڕۆژئاوا بۆ ئێران، پاڵنه‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی تاران به‌رده‌وام بێت له پشتیوانییه‌كانی بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا".
PM:05:29:12/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت