به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی: گروپێكی مه‌ترسیدارمان ده‌ستگیر كردووه
وێستگه‌نیوزـ
عەمید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان گروپێكی كوشتن‌یان ده‌ستگیركردوه كه هاووڵاتی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب و كوردی تیایدا، رۆژی 13ی كانوونی دووه‌می 2023، تاوانێكی كوشتن‌یان ئه‌نجامداوه و ته‌رمه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی شار فڕێداوه.
عەمید ئاسۆ شێخ ته‌ها، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی ئازاری 2023، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له 13ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ رووداوێكی كوشتن له سلێمانی روویدا و ته‌رمێك له ده‌ره‌وه‌ی شار دۆزراوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌كی هه‌بێت، هیچ كامێرایه‌كی چاودرێی له شوێنی تاوانه‌كه نه‌بوه و هیچ كه‌سێك هه‌واڵی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه پێنه‌داوین و هیچ سكاڵایه‌كیش تۆمارنه‌كرا، بۆیه دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه قورس بوو، ئاسان نه‌بوو بتوانین بكوژانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیر بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی باسكرد، "ماوه‌ی دوو مانگه كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه ده‌كه‌ین و گومانمان له چه‌ند كه‌سێك هه‌بوه كه گروپێكن له شاری سلێمانی، له شوێنێك له سیتیه‌كانی سلێمانی نیشته‌جێن و شووقه‌یان هه‌یه و هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه".
AM:11:34:12/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت