مسته‌فا كازمی: ده‌یانه‌وێت عه‌یب و عاری بیست ساڵی ڕابردوو بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت عه‌یب و عاری بیست ساڵی ڕابردوو بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "حزبه‌كان 600 ملیار دۆلاری پاره‌ی خه‌ڵكی عێراقیان بردووه".
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسط) كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "گفتوگۆكانی سعودیه و ئێران كه خۆم دانیشتنهكانیم به‌ڕێوه‌بردووه، ڕاشكاو و گشتگیر و به‌رهه‌مداربووه، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م به‌مزووانه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بێته‌وه".
مسته‌فا كازمی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت عه‌یب و عاری سیستمی سیاسی و حكومه‌ته‌كانی پێشوو، به‌درێژایی بیست ساڵی رابردوو بخه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م".
وتیشی: "له‌نێوان ساڵانی (2003) بۆ (2020) زیاتر له(600) ملیاری پاره‌ی عێراق براوه، كه له وه‌به‌رهێنانی بنیادنانی ده‌وڵه‌تی قوڵ و پڕۆژه‌ی گه‌نده‌ڵ و له‌به‌رژوه‌ندی سه‌ركرده‌كانی هه‌ندێك له‌گروپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌ی حزبی و سه‌ربازی و ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تیدا به‌كارهاتووه".
وتیشی: "به‌داخه‌وه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت مێژووی ناشیرینیان له‌ده‌سه‌ڵات پاكبكه‌نه‌وه بۆیه لۆمه‌ی حكومه‌تی كازمی ده‌كه‌ن كه نه حزبی هه‌یه و نه میلیشیاو نه كوتله‌ی په‌رله‌مانی"، ئه‌و لایه‌نانه‌شی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ئاسته‌نگیان بۆ كاری حكومه‌ته‌كه‌ی دروست كردووه.
كازمی پێیوایه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ قوڵایی عه‌ره‌بی، كارێكی سروشتییه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له عێراق پشتیوانی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌كات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق دانیشی نا به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌یتوانی كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ك چاره‌سه‌ر بكات و باسی له كوشتن و به ئامانجگرتنی چالاكوانان كرد كه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن كه‌سانێك ئه‌نجام ده‌دران كه له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی پێشوو خزابوونه ناو هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له به‌غدا، بڕیارێكی ئه‌مریكی پوخت بووه و هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه و هیچ لایه‌نێكی عێراقی به‌شداری تیادا نه‌كردووه.
AM:10:38:12/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت