شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ وێستگه‌نیوز: سلێمانی سزا دراوه‌


وێستگه‌نیوزـ

له‌ ساڵیادی 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی شاری سلێمانیدا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق به‌ وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، سلێمانی سزا دراوه‌.


شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌ ساڵیادی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی و له‌ میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌روازه‌ی مه‌وله‌وی له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی، باسی له‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تریشی كرد كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ماوه‌ی داهاتوو بۆ شاری سلێمانی ئه‌نجامی بده‌ن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری وێستگه‌نیوز، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت سلێمانی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ سزا دراوه‌، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی: "ده‌وترێت نییه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ سلێمانی سزا دراوه‌، هه‌موومان هه‌ستی پێده‌كه‌ین".


PM:12:34:07/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو