ئامارێکی گشتگیری خوێندنەوە و چاپکردنی کتێب


وێستگە نیوز-

ئامارە کۆنەکانی خوێندنەوە لە جیهانی عەرەبییدا (١٩٩٩-٢٠١٢)
بەرزترین ڕێژەی نەخوێندەواریی لە جیهانی عەرەبییدایە
لە ٧٥٧ ملیۆن نەخوێندەواری جیهان؛ ١٠٠ ملیۆنیان عەرەبن واتە نزیکەی ١٤%ی هەموو نەخوێنەوارانی جیهان
٩ ملیۆن منداڵی نەخوێندەوار لە نیشتیمانی عەرەبدا هەن
منداڵێکی عەرەب لە ساڵێکدا تەنیا ٧ دەقیقە دەخوێنێتەوە
منداڵێکی ئەمریکی لە ڕۆژێکدا ٦ دەقیقە دەخوێنێتەوە
٤٦% تەنیا بۆ کاتبەسەربەردن دەخوێننەوە
٢٦% بە دوای زانست و زانیارییدا دەگەڕێن

ساڵانە لە جیهانی عەرەبییدا
بە تێکڕا ٦٥٠٠ ناونیشان چاپ دەبێت
لە ئەمریکای باکوور ١٠٢ هەزار ناونیشان
ئەمریکای لاتین و کاریبی ٤٢ هەزار ناونیشان
تیراژی کتێب لە جیهانی عەرەبی
١٠٠٠-٢٠٠٠ دانە
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ٥٠ هەزار دانە

بەراوردێکی هەموو جیهانی عەرەبیی و یۆنان
هەموو جیهانی عەرەبی هێندەی یەک لەسەر پێنجی یۆنان تەرجەمە دەکات
لە سەردەمی خەلیفە مەئموونەوە هەتا ٢٠١٢، تەنیا ١٠ هەزار کتێب تەعریب کراون، لە کاتێکدا ئیسپانیا تەنیا لە ماوەی یەک ساڵدا ئەوەندە کتێبی تەرجەمە کردووە.

ئامارەکانی (ڕاپۆرتی یونسکۆ-٢٠١٢) سەبارەت بە دۆخی خوێندنەوە لە وڵاتانی عەرەبییدا
تێکڕای خوێندنەوە لە نیشتیمانی عەرەبدا تەنیا ٦ خولەکە لە ساڵێکدا
کەچی لە ئەوروپا نزیکەی ٢٠٠ سەعاتە
هەر تاکێکی عەرەب لە ساڵێکدا چارەکەلاپەڕەیەک دەخوێنێتەوە
(ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان و مۆسسه‌ الفکر العربی)
لە جیهانی عەرەبییدا ٢ کتێب چاپ دەکات لە بەرانبەر هەر ١٠٠ هەزار کتێبێکی ئەوروپای خۆرئاوا
لە وڵاتانی ئەوروپا ساڵانە بۆ هەر پێنج هەزار کەسێک یەک کتێب چاپ دەکرێت. 
(ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (الالسکو: ڕێکخراوی عەرەبی تایبەت بە پەروەردە و فەرهەنگ و زانستەکان)

ڕیزبەندی ژمارەی خوێنەران لە وڵاتانی عەرەبی: بە پێی ئەم ڕیزبەندییە زۆرترین ژمارەی خوێنەران لەم وڵاتانەدان:
لوبنان
میسر
مەغریب
ئیمارات
ئوردون
(مۆسسه‌ محمد بن راشد ێ‌ل مكتوم و برنامج اڵ‌مم المتحده‌ الإنمائی)

ئامارە نوێیەکانی خوێندنەوە چاپکردن لە جیهانی عەرەبی (ساڵی  ٢٠١٨): لەم ئامارانەدا گۆڕانێکی ڕێژەیی دەبینین لە بەرزبوونەوەی ژمارەی خوێنەران و چاپکردنی کتێب..
لە ڕاپرسییەکدا کە نزیکەی ١٤٨ هەزار کەس تێیدا بەشدار بوون
تێکڕای خوێندنەوەی لە جیهانی عەرەبییدا بە ٣٥ سەعات و ٢٤ خولەک دیاری کردووە لە ساڵیکدا
کەمترین لە سۆماڵ بووە: بە کەمتر لە ٨ سەعاتی ساڵانە
بەرزترین میسر بووە بە ٦٤ سەعاتی ساڵانە
تێکڕای خوێندنەوە لە جیهانی عەرەبییدا ١٦ کتێبە لە ساڵێکدا

خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی نزیکەی ٢٠ سەعات
خوێندنەوەی کتێبی کاغەزین ١٦ سەعات
(مۆسسه‌ محمد بن راشد ێ‌ل مكتوم و برنامج اڵ‌مم المتحده‌ الإنمائی-٢٠١٨)

تازەترین ئاماری خوێنەران و کتێب لە جیهانی عەرەبییدا
23%ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بە دوای کتێبی تازەدا دەگەڕێن
1.4 ملیۆن خوێنەری عەرەب لە پێگەی (Good readers)ـدا تۆمارکراون
٢ ملیۆن ناونیشانی کتێب بە عەرەبی بەردەستن
٥ ملیۆن عەرەب لە گووگڵدا بایەخ بە خوێندنەوە و کتێب دەدەن
٢٢ ملیۆن عەرەب کە لە فەیسبووک ئەکاونتیان هەیە بایەخ بە خوێندنەوە و کتێب دەدەن
٩٠ ملیۆن عەرەب تۆڕی ئینتەرنێتیان هەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
مانگانە ٤.٥ ملیۆن لاپەڕە لە لایەن خوێنەرانی عەرەبەوە دەخوێنرێتەوە
ساڵانە نزیکەی ٢٢ هەزار ناونیشان چاپ دەبن بە عەرەبی
٣٤ ملیۆن خوێنەری عەرەب هەن
١٠ هەزار خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە هەن لە نیشتیمانی عەرەبییدا

پیشەسازیی کتێب ٢٠١٩-٢٠٢٠ بە پێی ڕاپۆرتی (The global book publishers )
لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی: (The Book Publishers Global Market Report 2020-30: COVID-19 Impact and Recovery) ساڵی ٢٠١٩ سەرمایەی پیشەسازیی کتێب لەناو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا  ٩٢.٨ ملیار دۆلار بووە 
ساڵی ٢٠٢٠ بە هۆی کۆڤید-١٩ ەوە بۆ ٨٥.٩ ملیار دۆلار دابەزیوە ڕێژەی دابەزینەکەی ٧.٥% 
پێشبینیی دەکرێت ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ پیشەسازیی کتێب تەنیا بە ڕێژەی ٢% گەشە بکات و ڕەنگە لە ساڵی ٢٠٢٣دا بگاتەوە ٩١،٤ ملیار دۆلاری ساڵانە.

گەورەترین بازاڕەکانی پیشەسازیی کتێب (٢٠١٩) هەر بە پێی (The global book publishers )
پلەی یەکەم؛ ئاسیا-پاسیفیک (هیند، چین، یابان و وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا): ٣٤%ی ئەم پیشەسازییە بوون
پلەی دووەم؛ ئەمریکای باکوور (ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا و وڵاتانی دیکە): بە ٣٤% 
ئەفریقا بچووکترین بازاڕی کتێبی هەیە.

ئامارەکانی (Global English Editing)
ڕیزبەندی خوێنەران لەسەر ئاستی جیهان
هیند: ١٠.٧ سەعاتی هەفتانە
تایلاند: ٩.٤ سەعات
چین: ٨ سەعات
فلیپین: ٧.٦ سەعات
میسر: ٧.٥ سەعات
ڕووسیا: ٧.١ سەعات
سوید و فەرەنسا: ٦.٩ سەعات
هەنگاریاو سعوودیە: ٦.٨ سەعات

کتێبی ئەلیکترۆنی (Global English Editing)
تەنیا پێگەی ئەمازۆن نزیکەی ٤.٩ ملیۆن تایتڵی کتێبی ئەلیکترۆنی تێدایە
ساڵی ٢٠١٣ تەنیا ١٢%ی هەموو بازاڕی کتێبی پێک ‌هێنابوو
ساڵی ٢٠١٥ داهاتی پیشەسازیی کتێبی ئەلیکترۆنی بۆ پێنج ملیار دۆلار زیادی کردووە
چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە فرۆشی کتێبی ئەلیکترۆنی لە کتێبی چاپکراو زۆرتر بێت و هەتا ساڵی ٢٠٢٣ فرۆشی ساڵانەی کتێبی ئەلیکترۆنییش بگاتە ٩٠ ملیۆن ناونیشان
ساڵی ٢٠٠٨ پیشەسازیی کتێبی ئەلیکترۆنی تەنیا ٢٧٠ ملیۆن دۆلار بووە
ساڵی ٢٠١٨ بە ڕێژەیی ٢٥% بەرز بۆتەوە

منداڵانی خوار ١٨ ساڵ و خوێندنەوە
بە پێی ئامارێکی (National Literacy Trust ) کە (The Gurdian)ـی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە لە ساڵی ٢٠١٩
٢٦%ی منداڵانی خوار ١٨ ساڵ دەخوێننەوە کە ئەمە بەراورد بە نەوەکانی پێشوو کەمترین رێژەیە لەوەتەی ئەو دەزگایە لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم ئاماری خۆی کردووە.
تەنیا ٥٣%ی منداڵانی بەشداربوو وتوویانە کە زۆر چێژ لە خوێندنەوە دەبینن، کە ئەوەش کەمترین ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە

خوێنەرانی ئەمریکی
(ئەم ئامارانە لە ماڵپەڕی (CNBC)یەوە وەرگیراون
٢٤%ی تازەپێگەیشتووانی ئەمریکی لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨دا هیچ جۆرە کتێبێکیان نەخوێندۆتەوە (چاپکراو، ئەلیکترۆنی و دەنگیی)
فێرخوازانی ئامادەیی و ناوەندەی پێنج هێندەی ئەو فێرخوازانەی زانکۆن کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا هیچ کتێبێکیان نەخوێندۆتەوە
٢٧%ی فێرخوازانی ئامادەیی و خوارتر هیچ کتێبێکیان نەخوێندۆتەوە
بەرانبەر بە ٧%ی فێرخوازانی کۆلێج کە خاوەنی دیپلۆمی باڵان.
ئاندرۆ پێرین؛ ئامارشرۆڤەکەری (سەنتەری توێژینەوەی پیو) پێی وایە فێرخوازانی کەمدەرامەت و کەم خوێندەوارتر، بە هۆی نەبوونی ئامرازەکانی وکە سمارتفۆن و تابلێت کەمتر دەستیان بە کتێبدا ڕادەگات بۆ خوێندنەوە. 
(Pew Research Center)

گەنجانی سەروو ١٥ ساڵ لە ئەمریکا ساڵی ٢٠١٨
تەنیا ١٦.٨ خولەک خوێندوویانەتەوە لە ڕۆژێکدا
لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٠٧ ئەو ڕێژەیە ٢١ خولەک بووە
(American Times Use Survey)

هەر بۆ زانیاریی
بە پێی ئاماری سەنتەری نیشتیمانی بۆ ئامارەکانی پەروەردە (National Center for Education Statistics) کە بە (NCES) کورت کراوەتەوە نزیکەی ٣٢ ملیۆن نەوجەوانی ئەمریکی ناتوانن بخوێنەوە. لە هەر ١٠ ئەمریکییەک تەنیا یەک دانەیان دەتوانێت لەسەر نەخشەی جیهان شوێنی ئەمریکا دەستنیشان بکات لە کاتێکدا لە ١٠ فەرەنسی نۆ دانەیان دەتوانن ئەو کارە بکەن، ملیۆنان ئەمریکیی هەن کە ناتوانن فۆڕمی کار پڕ بکەنەوە، یان چەکێکی بانک بە درووستیی بنووسن.
بەڵام با ئەمانەش لە بیر نەکەین
بە پێی ئاماری (UNESCO) ڕێژەی چاپکردنی کتێب لە ئەمریکا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠١١ بەم جۆرە بووە
٢٠٠٣: ٣٠٠ هەزار ناونیشان
٢٠٠٧: ٤١١،٤٢٢ ناونیشان
٢٠٠٩: ١،٠٥٢،٨٠٣ ناونیشان
٢٠١١:  ٣ ملیۆن ناونیشان 

ساڵی ٢٠١١ ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان یەکەم بووە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:  ٢٩٢ هەزار تایتڵی نوێ، واتە لە ٣ ملیۆن ناونیشانەکە ٢٩٢ هەزار تایتڵیان یەکەم جارە کە چاپ دەبن.
چین: ٢٤٢ هەزار ناونیشان
بەریتانیا: ١٥٠ هەزار ناونیشان

بەڵام لە دواهەمین ئاماردا بەم جۆرەیە:
چین: ٤٧٠ هەزار تایتڵ
ویلایەتە یەکگرتووەکان: ٣٣٩ هەزار
بەریتانیا: ١٧٠ هەزار 
فەرەنسا: ١٠٦،٨ هەزار
ئەڵمانیا: ٨٩.٥ هەزار
یابان: ٧٦.٤ هەزار
ئیسپانیا: ٧٣.٢ هەزار
ئیتاڵیا: ٦٥.٩ هەزار
کۆریای باشوور: ٤٥.٢ هەزار
ئەرجەنتین: ٢٩ هەزار
هۆڵەندا: ٢٣.٧ هەزار
سعودیە: ٢٢.٩ هەزار

کتێبە دڵخوازە پڕفرۆشەکان
پێنج جۆر لەو کتێبانەی زۆرترین قازانج بەدەست دەهێنن لەسەر پێگەی ئەمازۆن (Amazon.com)
١- ڕۆمانسی و ورووژێنەر (١.٤٤ ملیار دۆلار)
٢- تاوان و بابەتە سەیر و سەمەرەکان: ٧٢٨.٢ ملیۆن دۆلار)
٣- ئایینی و عیرفانی: ٧٢٠ ملیۆن دۆلار
٤- خەیاڵی زانستیی و فانتازی: ٥٩٠.٢ ملیۆن دۆلار
٥- ترسناک: ٧٩.٦ ملیۆن دۆلار

پێنج دڵخوازترین جۆرەکانی کتێبی کاغەزیین (Hard Copy) کە لەسەر پێگەی ئەمازۆن پڕفرۆشترینن:
١- یاداشت و ژیاننامە
٢- گەشەپێدانی خود
٣- ئایین و ڕۆحانییەت (عیرفان)
٤- تەندرووستی، لەشجوانی و ڕێجیم
٥- سیاسەت و زانستە کۆمەڵایەتییەکان

پێنج دڵخوازترین جۆرەکانی کتێبی ئەلیکترۆنی (eBooks) کە لەسەر پێگەی ئەمازۆن پڕفرۆشترینن:
١- ئایین و ڕۆحانییەت
٢- ژیاننامە و یاداشت
٣- دارایی و ئابووریی
٤- گەشەپێدانی خود
٥- چێشتلێنان و هونەری ئاشپەزیی

کەمیش بە کەم مەزانە
منداڵەکەت هان بدە ڕۆژانە بخوێنێتەوە، تەنیا نیو سەعات و زیاتر نا، بزانە لە ساڵێکدا چەند دەکات؟
ڕۆژانە: ٣٠ خولەک
هەفتانە دەکاتە: ٢١٠ خولەک
مانگانە: ٨٤٠ خولەک
ساڵانە: ١٠.٨٠٠ خولەک
کە نزیکەی ١٨٤ سەعات دەکات لە ساڵێکدا.

وردە زانیاریی سەرنجڕاکێش
لە داهێنانی چاپخانەوە تا ساڵی ٢٠١٣ نزیکەی ١٥٠ ملیۆن ناونیشانی کتێب چاپ کراون
پڕفرۆشترین کتێب لە مێژوودا دۆنکیشۆت-ی سێرڤانتسە بە ٥٠٠ ملیۆن دانە
(Global English Editing)
بە پێی ئامارێکی گووگڵ، هەتا مانگی ئۆگەستی ساڵی ٢٠١٠دا نزیکەی ١٢٩،٨٦٤،٨٨٠ کتێب لەسەر تۆڕەکەی بەردەست بوون. (ئاماری گووگڵ).


PM:04:10:01/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو