ئەگەر سەحە شینەکەی فەیسبووکت هەیە ئەم هەواڵە بخوێنەوە


وێستگەنیوز-الجزیره‌:

مارک زوکەربێرگ؛ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (مێتا) بڕیاری دا چەند رێکارێکی تازە بگرێتە بەر لە بەرانبەر تۆمارکردنی هەژمارە کەسییەکان، ئەو رێکارە تازەیە دەیسەپێنێت بەسەر ئەوانەی ئاماژە شینەکە (سەحە شینەکە)یان هەیە مانگانە بڕێک پارە بدەن.


خزمەتگوزاری (مێتا ڤێریفاید) بە بەکارهێنانی ناسنامەیەکی حکومیی بۆ راستاندنی هەژمارە کەسییەکان ئاماژە شینەکە بە هەژمارەکەد دەدات، ئەویش لەپای سیکیوریتیی و پاراستنێکی باشتر و رێگریی لەوەی کەسێکی دیکە ناوەکە بەکاربهێنێت و هەروەها بۆ دەستڕاگەیشتنێکی راستەوخۆ بە راژەی بەکارهێنەران.

زوکەربێرگ بە پۆستێکی تایبەت لە هەژمارەکەی خۆی لە فەیسبووک جەختی کردەوە کە تایبەتمەندییە نوێیەکە ئامانج لێی پەرەپێدانی متمانە و پارێزراوییە لە هەردوو سەکۆی فەیسبووک و ئینیستاگرامدا.

لەو پۆستەدا زوکەربێرگ ئاماژەی بەوە داوە کە لە بەرانبەر خزمەتگوزاریی سەحەشینەکە و پاراستنی زیاتر و دەستڕاگەیشتنی راستەوخۆ بۆ راژەی بەشداربوواندا؛ بۆ ڤێرژنی کۆمپیوتەر (11.99) یانزە دۆلار و نەوەدونۆ سەنت و بۆ سیستمی (IOS)یش (14.99) چواردەدۆلار و نەوەدونۆ سەنتە، ئەم خزمەتگوزارییە لەم هەفتەیەدا لە ئوسترالیا و نیوزلەنداوە دەست پێدەکات و بەم نزیکانەش بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەی جیهان پێڕەو دەکرێت.

ئەم کارەی زوکەربێرگ لەبارەی کۆتاییهێنان بە خزمەتگوزاریی بێبەرانبەر، دوای چەند مانگێک لە هەنگاوەکەی ئیلیۆن ماسک دێت، کە لە بەرانبەر ئەو خزمەتگوزارییانەدا بڕی هه‌شت دۆلاری بەسەر هەر خاوەن هەژمارێکی توویتەردا سەپاند و ناڕەزاییەکی بەرفراوانیشی بەدوای خۆیدا هێنا. بەشێک لە چاودێران و خاوەن هەژمارەکانی فەیسبووک پێیان وایە زوکەربێرگ هەمان هەنگاوی ئیلیۆن ماسک دووبارە دەکاتەوە.

ئەو بڕیارەی ئیلیۆن ماسک دوای ئەوە هات کە ماسک سیستمی جیاکاریی خاوەنانی سەحە شینەکە لە بەرانبەر هەژماری ئاسایی بێ ئەو ئاماژەیە وەک سیسمتی کۆیلە/ ئاغا ناوزەد کرد و وتیشی ئەو جیاکارییە "تووڕەهاتە".


AM:11:17:21/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 5648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو