گێچه‌ڵیان پێكرد و پۆلیس وتی له‌بیری كه
وێستگه نیوزـ
"تا ماڵه‌وه دوام كه‌وت و گێچه‌ڵی پێ‌كردم"، كچه هه‌رزه‌كارێكی عێراقی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به فرمێسك و دڵی شكاوه‌وه باس له گێچه‌ڵێك ده‌كات كه پێی كراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش بۆ حاڵی خۆی ده‌گری كه‌س نه‌هاتوه به هانایه‌وه تانه‌نه‌ت ئه‌و مه‌فره‌زه پۆلیسه‌ی كه هاناشی بۆ بردون.
كچه‌كه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه به فرمێسكه‌وه ڤیدیۆیه‌كی تۆمار كردوه‌و وتویه‌تی له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكدا به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه گێچه‌ڵی پێكراوه‌و كه‌س له‌سه‌ر نه‌هاتوه‌ته ده‌نگ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی كه گێچه‌ڵه‌كه‌ی پێكردوه، تا به‌رده‌رگای ماڵه‌وه‌ش دوای كه‌وتوه.
ڤیدیۆی كچه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناره‌زاییه‌كی زۆری چالاكوانانی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌تایه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هانای بۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس بردوه كه، به‌ڵام پۆلیسه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی رزگاری بكه‌ن و كه‌سه گێچه‌ڵكاره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن، به كچه‌كه‌یان وتوه، "وازی لێ بێنه و له‌بیری كه".
PM:03:47:17/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 7204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت