ئاگاداریەکی بەپەلە لە هاتوچۆی هەولێرەوە

‌رێگەی پیرمام بەستۆرە. وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

وێستگه‌نیوزـ

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە رێگای هەولێر بەرەو پیرمام بەکارنەهێنن بەهۆی ئەوەی رێگاکە بەستوویەتی و مەترسیدارە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەی خستووتەڕوو، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، رێگای (هەولێر - پیرمام) لەبەستۆرەوە بەستویەتی وەسەلامەت نیە.

بە گوێرەی قسەکانی هاتوچۆی هەولێر، لە ئێستادا، تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە لە شوێنەکەن، بەڵام لەبەر نزمی پلەی گەرما رێگایەکە هەڵخلیسکاووبوە.

تکا لە هاووڵاتییان دەکەن بۆ حالەتی زۆر زەرور نەبێت رێگایەکە بەکارنەهێنن، و لەکاتی پێویستیش لێخوڕین بەخێرایی زۆر کەم بکەنەوە، بۆئەوەی تووشی کۆنترۆڵ لەدەستدان نەبن.


PM:11:10:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 3508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو