جارێکی دیکە بوومەلەرزە لەم وڵاتەی دراوسێی عێراق روویدا


وێستگه‌نیوزـ

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4،3 به‌ پلەی رێختەر لە سنوری نێوان وڵاتی سوریا و وڵاتی لوبنان روویدا.


ئاژانسی هەوالی سوریا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک سنووری نێوان سوریا و لوبنانی هەژاند، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 4،3 پلەی لە قووڵایی 30 کیلۆمەتر بووە و لە نێوان سنووری لوبنان و سوریا بووە و لەلایەن دانیشتوانی شارەکانی دیمەشق و حەلەب هەستی پێکراوە.

لە دوو رۆژی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە گوڕەکەی 7،4 پلەی رێختەر بوو چەندین ناوچەی لە وڵاتانی سوریا و تورکیا هەژاند و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس لە دوو وڵاتە بەهۆی رووخانی باڵەخانەکانەوە گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 60 هەزار کەسی دیکش برینداربوون.


PM:11:06:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 5952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو