بانکى ناوەندیی نوسراوێکی تایبەت بە دۆلار ئاراستەی بانکەکان و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکات
وێستگەنیوز_
بانکی ناوەندی عێراق نووسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکانی عێراق و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردووە و تێدا داوای لێکردوون 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە بانکەکان و 132 هەزار دینار لە نووسینگەکاندا مامەڵەی پێوەبکرێت.
پاش بڕیارەکانی شەوی رابردووی بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی دۆلار، بانکی ناوەندی نووسراوێکی لەو بارەیەوە ئاڕاستەی بانکەکانی عێراق کردووە و بە فەرمی نرخە نوێیەکەی دۆلاری بۆ بانکەکان دیاریکردووە.
لە نووسراوەکەدا داوا لە بانکەکان کراوە بەم نرخانە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن:
نرخی کڕینی 100 دۆلار لە وەزارەتی دارایی و هەر لایەنێکی دیکەی فەرمی 130 هەزار دینار دەبێت
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە بانکەکان لە پلاتفۆڕمە ئەلیکترۆنییەکانەوە 131 هەزار دینار دەبێت.
نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە بانک و ناوەندەکانی دیکەی فرۆشتنەوە کە سوود وەردەگرن 132 هەزار دینار دەبێت.
AM:10:46:08/02/2023
ئهم بابهته 20888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت