دوایین ئاماری گیانلەدەستدانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا


وێستگەنیوز_

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە و 76 وڵاتیش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ناردنی تیمە فریاگوزارییەکانیان.

ئەمرۆ چوارشەممە 8ـی 2ـی 2023، بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا بەرزبووەتەوە و تا ئێستا 5 هەزار و 894 کەس گیانیان لەدەستداوە و 34 هەزار و 810 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.

هەروەها، تاوەکو ئێستا 76 وڵات ئامادەییان نیشانداوە تیمەکانی فریاگوزاریی بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان بنێرن.

لای خۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا باری لەناکاوی بۆ ماوەی سێ مانگ لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی تورکیا راگەیاند.

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تیمێکی شارەزا و پسپۆڕی لە بوار فریاگوزاری مرۆیی رەوانەی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراوەکان کردووە، ئەمە جگە لە رەوانەکردنی 25 ئەمبۆڵانس بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیان بومەلەرزەکە، هەروەها دەزگای خێرخوازی بارزانیش کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندووەتە باکووری کوردستان. هاوکات لە شاری سلێمانی کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی رۆژئاوا و باکووری کوردستان راگەیەندراوە.


AM:08:40:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو