ئه‌و شوێنانه‌ی كاره‌باكانیان بڕاوه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كاره‌بای سلێمان ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌با ئاگادار ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانیانه‌وه كاره‌باكه‌یان بڕاوه له رۆژانی پشووی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو بكه‌ن و كاره‌باكه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووه: بەڕێوەبەرایه‌تی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا لە جۆری ماڵ و بازرگانی و دوکانەکانی ناوبازار دەکاتەوە لەبەر رۆژانی پشووی ئەم هەفتەیە بۆ ئەوەی بۆکاتێکی زۆر بێ کارەبا نەبن، ئەو هاوبەشانەی بەهۆی کەڵەکەبون و نەدانی پارەی پسوڵەی کارەبا کارەباکانیان بردراوه، ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023، تا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ بنکەی وەرگرتنی پارەی کارەبا لە بەردەم مزگەوتی گەورە کراوە دەبێت.
ده‌شڵێت: "رۆژانی دواتر 8 و 9ی شوباتی 2023، لە کاتژمێر نۆ بۆ 12 کراوە دەبێت بەمەبەستی وەرگرتنی قەزی پارەی کارەبا و لێدانەوەی و گەڕاندنەوەی وزەی کارەباکانیان بەشێوەی ئۆنلاین".
PM:02:44:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت