نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
وێستگه‌نیوزـ
نرخی دۆلار له‌چاو به‌یانی ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و 100 دۆلار بۆ 158 هه‌زار و 500 دینار دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی شوباتی 2023، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی مه‌نافز ئه‌لشیمال بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: 100 دۆلار به كڕین به 158 هه‌زار دینار و به فرۆشتن به 158 هه‌زار و 500 دیناره.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار به 162 هه‌زار دینار بوو.
PM:02:00:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 33484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت