تورکیا دەستپێشخەرییەکی ئیلۆن مەسک رەتدەکاتەوە

‌ئیلۆن مەسک

وێستگه‌نیوزـ

تورکیا دەستپێشخەرییەکی ئیلۆن مەسکی بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت بۆ ناوچە زیانمەندەکانی بوومەلەرزە رەتکردەوە.


ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، حکومەتی تورکیا دەستپێشخەرییەکی ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکسی بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ ناوچە زیانمەندەکانی بومەلەرزەکە رەتکردووەتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا ئینتەرنێتی پێویستی هەیە و دەتوانێت کار بە باتری بکات لە ئەگەری نەبوونی کارەبا، هەر بۆیە داواکەی مەسکیان رەتکردووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ 6ی شوباتی 2023، ئیلۆن مەسک دەستپێشخەرییەکی راگەیاند، بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لە رێگەی ستارلینکەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا.





PM:12:13:07/02/2023




ئه‌م بابه‌ته 2616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت