كهشناسی ههرێم: پلهكانی گهرما بهشێوهی بهرچاو نزم دهبنهوه
وێستگهنیوزـ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ههرێم، کاریگەرییەکانی شەپۆلی بەفر و باران لەسەر هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
بەشی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان له بڵاوكراوهیهكدا رایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامبوونی کاریگەترییەکانی بەفر و بارانباین، بارستە ھەوایەکی سارد روو دەکاتە ناوچەکە.
دهشڵێت: "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و هەندێک جار ئاستی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند، هەروها بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکاندا و ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیەکەیان دەگاتە 1000م، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆک بەشێوەی تێکەڵەی بەفرو باران دەبێت لە درەنگانی شەودا، لەگەڵ خۆڵبارین لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان کە تێکەڵی باران دەبێت".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم بوونەوەیەکی بەرچاودەبێت بە (4-5) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشهممه 8ی شوباتی 2023، کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان بەگشتی هەور بێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەردەوام دەبێت، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری بارینی بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی و شاری دهۆک دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
دهۆک: 5 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 13پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 7- 02- 2023
AM:10:59:07/02/2023
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت