ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بەرزبووەوە
يدیمەنی دوای بوومەلەرزەکەی دوێنێ دووشەممە. وێنە: گێتی
وێستگهنیوزـ
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا گەیشتە چوار هەزار و 300 کەس و لە تورکیا پێنج هەزار و 600 باڵەخانە رووخاون.
دوێنێ زنجیرەیەک بومەلەرزەی بەهێز ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریای هەژاند کە بەهیزترینیان 7.8 پلە بوو، ئەمڕۆش ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا گەیشتە دوو هەزار و 921 کەس و لە سوریاش هەزار و 111 کەس گیانیانلەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی فریاگوزاری کارەساتەکانی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەکان بەزۆری ئەو ناوچانەی هەژاندووە کە باڵەخانەی نیشتەجێبوونی تیادابووە و ئەو باڵەخانەنەش خێزانی زۆری تیادابووە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی ژمارەی قوربانیان.
هاوکات بەهۆی زنجیرە بومەلەرزەکەوە لە تورکیا 14 هەزار کەس بریندار بوون و لە سوریاش سێ هەزار و 411 کەس بریندار بوون.
بەرەبەیانی دوێنێ، لە کاتژمێر چواردا بومەلەرزیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر و بە قوڵایی حهوت کیلۆمەتر لە تورکیادا روویدا و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، کە دواتر بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی 7.5 پلە روویدا و کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکە بەدەر لە زیانە گیانییەکان بەشێکی زۆری باڵەخانەکان داڕمان و تا ئێستاش گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکە لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا بەردەوامە.
AM:08:33:07/02/2023
ئهم بابهته 4660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت