سه‌در هۆكاری بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در پێی وایه بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا و سوریا په‌یامێكی خوداییه چونكه كه‌س له دژی سوتاندنی قورئانی پیرۆز هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پیشان نه‌دا.
موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان بنواندایه و به‌رگرییان له قورئانی پیرۆز بكردایه و دژی ئه‌و پێشێلكارییه ناشرینانه نه‌بوون كه به‌رامبه‌ر سوتاندنی كتێبه ئاسمانییه‌كان كرا.
"ته‌نانه‌ت به كه‌مترین ئاستیش له وڵاته‌كانیاندا هه‌ڵوێستیان نه‌بوو باڵیۆزخانه‌ی سوید دابخه‌ن یان نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، تا خوا بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی وه‌ك توركیا و سوریا و لوبنان و ئوردن و ته‌نانه‌ت عێراقیش نارد و دواتر به‌و له‌رینه‌وانه هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه‌یان ده‌ربڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی قورئان هی ئێمه نه‌بێت"، سه‌در له تویته‌كه‌یدا وای وت.
له 20ی كانونی دووه‌می 2023، سەرۆکی پارتی رێڕەوی راست-ی راستڕەوی توندئاژۆ، راسموس پالودان لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم، قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمه‌ش ناڕه‌زایی و كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی به‌دوای خۆیدا هێنا.
بەرەبەیانیی دووشەممەش، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.
بومەلەرزەکە کاریگەری گەورەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سوریاش هەبووه‌و له‌وێش چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رویاندا و زیانی گیانی و ماددیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
AM:12:07:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 9384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت