كاره‌بای سلێمانی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ 3 رۆژ پشوه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی داوای لە موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکەین، له‌ماوه‌ی ئەو 3 رۆژە پشووەدا كه ئه‌مشه‌و راگه‌یه‌ندرا، بەیانیان کارنەکەن.
له ئاگادارییه‌كدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوه: بەهۆی راگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ ماوەی 3 رۆژ داوا لە موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەین، ئەو 3 رۆژە پشووەدا بەیانیان کارنەکەن.
راشیگه‌یاندوه: لەبری ئەوە پێشنوەڕۆ کاتژمێر 11 پێشنوەڕۆ کارەبا بدەن و ئێوان کاتژمێر 4 بۆ 5 پشوو بە موەلیدەکانیان بدەن .
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه رایگه‌یاند: بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و پشتبەستنە بە راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، 3 رۆژ پشوی فه‌رمی ده‌بێت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:10:11:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 5628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت