بۆ بومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ماته‌مینیی نیشتمانیی راگه‌یاند و بڕیاریدا 7 رۆژ له سه‌رتاسه‌ری توركیا ماته‌مینی بگێڕدرێت.
هاوكات فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و بریندارانی بومەلەرزەکەی راگەیاند و وتی، تائێستا 1651 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 119 کەسیش برینداربوون.
خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیاش ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی سوپاوە هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدەن و لە زۆربەی ناوچەکان بە هەزاران سەرباز بۆ پێشکێش‌کردنی هاوکارییەکان ئامادەن.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی سوریا وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌و وڵاته‌ش ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2400ی دیكه‌ش بریندارن.
بەرەبەیانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکووری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە.
بومەلەرزەکە کاریگەری گەورەی لەسەر رۆژئاوای کوردستان و سوریاش هەبووه‌و له‌وێش چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رویاندا و زیانی گیانی و ماددیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
PM:08:54:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 468
جار خوێنراوه‌ته‌وه