شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی كورد 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیای كردبوو
وێستگه نیوز-
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی كورد پێشبینی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیا و سوریای كردبوو كه زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
مامۆستا سیروان ساڵح عه‌لی شاره‌زای بواری كه‌شناسی 10 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی له دەوروبەری شاری وان هەتا شاری مەڵاتییە لە باکووری کوردستان كردووه.
مامۆستا سیروان ساڵح عه‌لی كه خاوه‌نی په‌یجی كه‌ش و هه‌وای گه‌رمیانه، له 26ی مانگی رابردوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "له كاتژمێر 04:05خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناو ده‌ریای سوور له نێوان وڵاتی یه‌مه‌ن و جیبۆتی ڕوویداوه به پله‌ی 4.8 پله له قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی، به‌هۆی ئه‌م بومه‌له‌رزه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه پلێتی عه‌ره‌بی بكه‌وێته جوڵه، وزه‌و جوڵه به‌ره‌و پلێتی فارسی و پلێتی ئه‌نادۆڵ بگوازێته‌وه له ئه‌مشه‌وه‌وه تا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك".
سیروان ساڵح عه‌لی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌م ناوچانه ئه‌گه‌ر هه‌یه بومه‌له‌رزه‌ی سه‌رو پله 4 یان زیاتر تۆمار بكرێت له‌وماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه:
1- ته‌واوی پلێته‌كانی ئێران به‌زۆری پلێته‌كانی سنووره‌كانی خۆرئاوای ئێران و خۆرهه‌ڵاتی عێراق و خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و باكووری ئێران.
2- پلێته‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری وان هه‌تا شاری مه‌ڵاتییه له باكووری كوردستان.
3- پلێته‌كانی سنوری نێوان سووریا و توركیا تا ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن.
هه‌روه‌ك فرانك هۆگه‌ر بیتس شاره‌زای كه‌شناسی كه پێده‌چێت هۆڵه‌ندی بێت، سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیای كردووه.
فرانك له 3ی ئه‌م مانگه‌دا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "دره‌نگ یان زوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.5 میكرۆن له ناوچه‌كه (باشوور و ناوه‌ڕاستی توركیا، ئوردون، سوریا و لوبنان) ده‌دات".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.4 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باكووری كوردستان و توركیای دا، له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند كه جگە لە گیانلەدەستدانی 912 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە، پێنج هەزار و 383 برینداریش تۆمارکراون و لانیکەم دوو هه‌زار کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکان ماون.
PM:06:42:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت