روانگه‌ی سووری: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه تا ئێستا 320 هاووڵاتی سووری گیانیان له‌ده‌ستداوه
دیمه‌نێكی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له سووریا
وێستگه‌نیوزـ
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، تا ئێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه 320 هاووڵاتی سووری گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و باکووری کوردستانی هەژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه 284 كه‌س له توركیا و باكووری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و 323 هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن.
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه و پاشله‌رزه‌كانه‌وه هه‌زار و 710 باڵه‌خانه له توركیا وێرانبوون.
له‌باره‌ی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كاندا ماون، جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا پرۆسه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتییان ئه‌سته‌م بووه.
كۆشكی سپی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئاژانسی ئەمریکای بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی USAID و هاوبەشەکانی دیکەی فیدراڵی راسپاردووە بۆئەوەی هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە. كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەگەڵ بەرپرسانی حكومه‌تی تورکیا لەسەر هێڵن بۆئەوەی هاوکاریی لێقەوماوان بکەن کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی به‌یانی ئه‌مڕۆوه زیانیان بەرکەوتووە.
هاوكات جەیک سوڵیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە تویتێکدا باسی له‌وه‌كرد: "ئەمریکا بەهۆی بوومەلەرزەکەی سووریا و تورکیاوە زۆر نیگەران بووە."
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا سوڵیڤان جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا لەسەر هێڵن و ئامادەیی ئەمریکایان پێ راگەیاندوون.
AM:11:47:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت