هەتا ئێستا چەند هەزار سەربازی رووسیا لە ئۆکرانیا کوژراون؟


وێستگەنیوز_ هێڤار

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، ژمارەی کوژراو و بریندارانی سەربازە رووسیەکان لە ئۆکرانیا لە 200 هەزار نزیکبووەتەوە. 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەوی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی، کە لەسەر زاری ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی و ئەوروپییەوە بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ئامادەکاری مۆسکۆ بۆ ناردنی سەربازی زیاتر بۆ بەرەکانی جەنگ ژمارەی زیانە مرۆییەکانی سوپای رووسیا زیاتر ببێت.

بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە، وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی وورد لە هەوڵی وەرگرتنی ئامارێکدایە سەبارەت بە زیانەکانی رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا، "هەرچەندە ئامارەکان وورد نین، بەڵام لانی کەم 180 هەزار سەربازی رووسی کوژراون و برینداربوون."

هاوکات، هەتا ئێستا کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا - کریملین و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەڵامی راپۆرتەکەیان نەداوەتەوە.

ماوەی نزیکەی ساڵێکە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا بەردەوامی هەیە. بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنها لە مانگی یەکەمی دەستپێکردنی جەنگەکەدا، لانیکەم سێ ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی ئۆکرانیا وڵاتەکەیان جێهێشتوو و ملیۆنان هاوڵاتی دیکەش لە ناوخۆی وڵاتەکەیان ئاوارە بوون. هەروەها نزیکەی هەزار هاووڵاتیی سڤیل کوژران کە 39یان منداڵ بوون و نزیکەی هەزار  و 500 هاوڵاتیی سڤیلی دیکەش بریندار بوون. هەتا ئێستاش، ئەو ئامارە روو لە هەڵکشانە و جەنگ بەردەوامی هەیە. 


PM:04:07:05/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت