په‌روێز موشهڕِهف دوور له وڵاته‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز-
دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، په‌روێز موشهڕِهف سه‌رۆكی پێشووتری پاكستان دوور له وڵاته‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری میدیاكانی پاكستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه په‌روێز موشهڕِهف سه‌رۆكی پێشووتری پاكستان دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری دوبه‌ی ئیمارات كۆچی دوایی كرد.
جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشهڕِهف یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كانی پاكستان و له تشرینی یه‌كه‌می 1999 دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆكی ئه‌وكاتی پاكستان، ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و له 2001دا خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ناساند.
له كانوونی یه‌كه‌می 2019دا دادگایه‌كی پاكستان به‌تۆمه‌تی "خیانه‌تی مه‌زن" و به نائاماده‌یی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر په‌روێز موشهڕِهف سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
ئه‌م حوكمدانهش له وڵاتێكدا كه كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان حه‌سانه‌یان هه‌یه و دووربوون له لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه كارێكی له پێشینه بوو.
بڕیاره‌كه‌ی دادگاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو له ساڵی 2007دا په‌روێز موشه‌ڕه‌ف كاركردن به ده‌ستووری هه‌ڵپه‌سارد و باری نائاسایی له وڵات‌دا راگه‌یاند.
AM:09:50:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت