ئه‌مریكا باڵۆنه چینییه‌كه‌ی خستە خواره‌وه
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه كه ئیداره‌ی واشنتن ناوچه‌ی دژه‌فڕینی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینا راگه‌یاندوه‌و به‌نیازه ئه‌و باڵۆنه چینیه بخاته خواره‌وه كه ده‌وترێت بۆ "سیخوڕی" ره‌وانه‌ی ئاسمانی ئه‌و وڵاته كراوه، دوای بریارەکەش هەر ئەمشەو باڵونکەکە لە ئاسماندا تەقێندرایەوە.
به‌پێی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دەنگۆی خستنەخوارەی بالۆنه چینییه‌كه هه‌بووه و ئیداره‌ی واشنتۆنیش سەپاندنی دژە فڕین لە دەوروبەری باڵۆنه‌كه بۆماوه‌یه‌كی كاتی راگه‌یاندوه.
سوپای ئەمریکا ناوچەی دژەفڕینه‌كه بەھۆی ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی راگه‌یاندوه‌و کەشتییەکی جەنگیی و دوو فڕۆکەی هێزی ئاسمانیش گەیشتنونه‌تە کەناراوەکانی کارۆلیناو فرۆکەکانی ئێف-22ی ئه‌و وڵاته‌ش لەباڵۆنه‌كه نزیک بوونه‌ته‌وه‌و داوتریش خستویانەتە خوارەوە.
پێشتریش جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌و باڵۆنه چینییه ده‌كه‌ن كه گوایه بۆ كاری سیخوڕی ره‌وانه‌ی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كراوه‌و وتی كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێریی باڵۆنه‌كه ده‌كه‌ن.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش وه‌زاره‌تی به‌رریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه چاودێریی باڵۆنێكی "سیخوڕی"ی چینی ده‌كه‌ن كه له به‌رزاییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاسمانی باكوری خۆرئاوای ئه‌مریكا ده‌فڕێت و ئه‌وه‌ش گرژیی خسته نێوان په‌ككین و واشنتنه‌وه.
PM:10:21:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 4692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت