روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا زیاتر لە 10 ھەزار سەربازی لە سووریادا جێگیرکردووە


وێستگەنیوز_

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا لانی کەم 10 ھەزار سەربازی لە دەیان بنکەی سەرەکی لە ناو خاکی سوریادا جێگیرکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، حەوت لیوای سوپای تورکیا لە ناو خاکی سووریادان و 49 بنکەی سەرەکییان ھەیە.

هەروەها لەگەڵ دەیانی دیکە کە لە حەلەب، ئیدلیب، حەما و لازقییەن؛ و ھەر لیوایەکی تورکیا هەزار و 500 سەربازی لە خۆگرتووە.

ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2017ـەوە و بە پێی رێککەوتنێکی نێوان رووسیا و تورکیا لە سوریا جێگیر کراون. 

لە ماوەی رابردوودا، تورکیا رایگەیاند، هێزەکانیان "هێرشدەکەنە" سەر ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای کوردستان و پشتێنەیەکی ئارام دروستدەکەن. لە بەرامبەردا هەریەکە لە سوپای سووریای ئازاد، ئەوروپا و ئەمریکا داوایان کرد بە "هیچ جۆرێک" تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام نەدات چونکە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی زیاتر لە ناوچەکەدا.
 


PM:03:24:04/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو