چاوش‌ئۆغڵو: وڵاتانی رۆژئاوا به‌مه‌به‌ست نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له توركیا داده‌خه‌ن
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه "ئه‌و وڵاتانه كه كونسوڵخانه یان باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان داخستووه بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هاوبه‌شی پێ بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان به مه‌به‌ست ناوه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سانتیاگۆ كافیرۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌رجه‌نتین، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا لێدوانی دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی باڵیۆز و نوێنه‌رانی نۆ وڵات بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه هۆشداریی ئه‌منییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌شێك له كۆنسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییه‌كانیان له توركیا داخستووه، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، هه‌ندێك له وڵاتانی رۆژئاوا هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناو باڵیۆزخانه‌كانیان راگرتووه یان باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانیان داخستووه.
چاوش‌ئۆغڵو وتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی هه‌بێت، نابێت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ هاتوون و پێمان ده‌ڵێن، زانیاریمان هه‌یه، مه‌ترسی هه‌یه، بۆیه دایده‌خه‌ین. هیچ زانیارییه‌ك نییه. ده‌بێت ئه‌م زانیارییانه بگوازنه‌وه بۆ یه‌كه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانمان".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه وه‌ك حكومه‌تی توركیا پێیان وایه لێدوانه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و داخستنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان مه‌به‌ستی له دواوه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند كه په‌یامێكیان به باڵوێزان و نوێنه‌رانی نۆ وڵات داوه كه "نابێت لێره خزمه‌ت به ئه‌جێندای رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بگه‌یه‌نن".
AM:08:48:04/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت