سودانی بۆ هاوڵاتیان: دینارەکانتان مه‌كه‌ن به دۆلار
وێستگه نیوزـ
له نوێترین لێدوانی‌دا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دۆلار، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه دینار به‌هێزتره و ئامۆژگاریی هاوڵاتیانیشی كرد كه دیناره‌كانیان نه‌كه‌ن به دۆلار.
لە چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی ئەلعێراقییە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "دڵنیایی دەدەمە هاوڵاتیان کە دینارەکانیان نەکەنە دۆلار، چونکە دینار بەهێزترە."
وتیشی: بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی بڕیاری حکومەت و بانکی ناوەندی و پەرلەمانەوە نەبووە و تا ئێستاش لە دامەزراوە حکومەییەکان دۆلار بە نرخی خۆی دەفرۆشرێت کە 1470 دینارە بەرامبەر هەر دۆلارێک.
"نیگەران نین لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و لە رێگەی رێکارەکانەوە دەیگەرێننەوە بۆ باری پێشووی خۆی و سەرجەم مامەڵەکانی دراو دەکەنەوە بە شێوەی یاسایی و ئەوەی رێکارەکانی قبووڵ نەبێت مامەڵەکانی نا یاسایین." سودانی وای وت.
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌گه‌ڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ناردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ هەرێم و لە هەرێـمەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بە شێوەی قاچاخ قسەی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین تیمی ئەمنییان لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێم پێکهێناوە و ئامێری سۆناریان لە بازگەکان داناوە.
به‌گوێره‌ی میدیاكانیش دوای لێدوانەکەی سودانی دڵنیایی دان به‌وه‌ی كه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نرخی فەرمی خۆی، هه‌ر ئەمشەو بەهای دۆلار دابەزی و لەم کاتەدا 100 دۆلار بەرامبەرە بە 167 هەزار و 900 دیناره.
PM:11:33:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 6320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت