جه‌نگی ئۆكرانیا..باس له هێرشێكی سه‌رتاسه‌ریی روسیا ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
رێچكه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی دۆنباس و زابۆرۆژیا له ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه روسیا سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند خاڵێكی گرنگ بێت بۆ ده‌ستكردن به هێرشێكی سه‌رتاسه‌ری بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئه‌لێكسی لیۆنكۆڤ، شاره‌زای بواری سه‌ربازیی روسیا به‌مجۆره پێشبینییه‌كانی بۆ شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا به رۆژنامه‌ی ئیڤفێستیا-ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه، ئه‌و وتویه‌تی: "ئێستا روسیا گۆرانكاری له خاڵی به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌كات، چونكه ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی ئێستا روسیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی تێدا ده‌كات پڕه له به‌رز و نزمی و هه‌وراز و نشێو.
"ئه‌گه‌ر روسیا بیه‌وێت هێرشێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ری بكات، ئه‌و هه‌وراز و نشیۆه رێگره لێی، بۆیه ئێستا مۆسكۆ سه‌رقاڵی دیاریكردنی چه‌ند خاڵێكی گرنگه بۆ ده‌ستكردن به‌و هێرشه تا به‌خێرایی پێشڕه‌وی بكات"، شاره‌زا سه‌ربازییه‌كه وای وتوه.
ده‌شڵێت كه تائێستا نازانرێت روسیا به‌نیازه له دۆنباس یان زابۆرۆژیاوه ئه‌و هێرشه سه‌رتاسه‌رییه بكات.
PM:11:10:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 8688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت