هوشیار ئیسماعیل: نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌باره‌ت به جێنده‌ر بڕیار نییە و نایاساییه
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌و نووسراوه‌ی له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌وه ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه، بڕیار نییە نایاساییه‌وه و هیچ ئیلتزامێك له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان نییه بۆ جێبه‌جێكردنی.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكدا كه رۆژی 30ی كانوونی دووه‌م به ئیمزای به‌رزان محه‌محه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ركراوه و ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی، ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئیداره‌ی راپه‌ڕین كراوه، بڕیاری دا هه‌موو چالاكییه‌كی تایبه‌ت به "جێنده‌ر"، له سنوری سلێمانی قه‌ده‌غه‌یه.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئاگاداری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان بكرێته‌وه له ئه‌نجامنه‌دان و رێگه‌نه‌دان به‌هیچ جۆره چالاكیكی پرسی "جێنده‌ر" له‌ناو بینای فه‌رمانگه‌كان كه ده‌بێته‌هۆی تێكدان شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌نجان و نه‌وه‌كان".
هوشیار ئیسماعیل بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌وباره‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "نووسراوه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بڕیار نییه و كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌نی له‌سه‌ر نییه".
هوشیار ئیسماعیل وتی: "نووسراوه‌كه نایاساییه چونكه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و لیژنانه ده‌ركراوه كه له نووسراوه‌كه‌دا ناویان هاتووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و ژینگه و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا یاداشتیان سه‌باره‌ت به پرسی جێنده‌ر ده‌ركردووه، له‌كاتێكدا خۆم بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستیم و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی تریش قسه‌م كردووه و ئاگایان له ده‌ركردنی یاداشتی له‌و شێوه‌یه نییه".
وتیشی: "بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا یاداشت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و دواتر سه‌رۆكایه‌تی بیداته لیژنه‌ی یاسایی، پاشان بخرێته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌وه و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكرێت و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام ئه‌و نووسراوه به هیچ یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه".
هوشیار ئیسماعیل روونیشیكردووه كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی نووسراوه‌كه به‌و قۆناغانه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه بۆیه نووسراوه‌كه بڕیاری ئه‌نجومه‌ن نییه و كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌ن نییه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هیچ ئیلتزامێك له‌سه‌ر شانیی فه‌رمانگه‌كان نییه تا جێبه‌جێی بكه‌ن".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "پێشتریش چه‌ند جارێك وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاریان ده‌ركردووه، به‌ڵام حكومه‌ت جێبه‌جێی نه‌كردووه".
هوشیار ئیسماعیل راشیگه‌یاند كه هه‌شت نۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن یاداشتێكیان ئاماده‌كردووه، تیایدا وایاننوسیوه كه "جێنده‌ر" مانای "هاوڕه‌گه‌زبازی" هه‌یه، كه له بنه‌ڕه‌تدا وانییه و وشه‌كه به مانای "ره‌گه‌ز" دێت و ئه‌گه‌ر وشه‌كه بۆ پاراستنی مافی ژنان بێت ئێمه پێمان باشه، بۆیە ئێمە لەگەڵی نین کە نوسیویانە هاوڕەگەزبازی ئێمە دژی هاوڕەگەزبازین بەڵام جێندەر مانای هاوڕەگەزبازی ناگەیەنێت.
PM:10:16:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت