سبه‌ینێ پارتی له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی سیاسی‌دا كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد كه سبه‌ینێ وه‌فدی باڵای حزبه‌كه‌ی سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ده‌كات و دواگۆڕانكارییه‌كان و پرسی هه‌ڵبژاردنیان له‌گه‌ڵ تاووتوێ ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاری عومه‌ر به‌كر، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه بڵاویكرده‌وه كه "له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، وا بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١ـی ٢ـی ٢٠٢٣ شاندێكی باڵای پارتیمان سه‌ردانی (حزبی شیوعی كوردستان و پارتی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان) بكات".
عومه‌ر به‌كر ده‌ڵێت: "شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كه مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، یه‌كه‌م سه‌ردانیان بۆلای حزبی شیوعی ده‌بێت".
وتیشی: "دواتر سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست و پاشان له‌گه‌ڵ حزبی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ سێشەممە شاندێکی باڵای پارتی سەردانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستانی كرد.
PM:09:33:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت