قوباد تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم كۆبونه‌وه
وێستگه نیوزـ
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدای پایته‌خت، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم كۆبوه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی هاوپه‌یمانێتیی عه‌زم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ی كانونی دووه‌می 2023، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم سه‌ردانی موسه‌نا عه‌بدولسه‌مه‌د سامه‌رائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم-ی كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه سامه‌رائی به‌پێویستی زانیوه لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێته ئاراوه‌و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان كه‌مبكرێته‌وه، باشترین رێگه‌چاره‌ش په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایانه‌یه كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدادیه تا سه‌قامیگریی سیاسی بێته ئاراوه.
PM:05:28:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت