مەحمود محەمەد: ئه‌مجاره پارتی و یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره رۆژی شەممەی داهاتوو 4ی شوباتی 2023، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆببنەوە.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای نزیك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی راگەیاند، چاوه‌ڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ئەمجارەی یەکێتی و پارتی لە هەولێر ئەنجامبدرێت.
هاوكات سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری مه‌حمود محه‌مه‌د سازدانی گه‌ڕی دووه‌می گفتوگۆی نێوان یه‌كێتی و پارتیی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌و وای بڵاوكردوه‌ته‌وه كه وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی وتویه‌تی: "پارتی هیچ مه‌رجێكی نییه و هیچ مه‌رجێكیش له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات".
دوایین کۆبوونەوەی یه‌كێتی و پارتی 28ی ئه‌م مانگه لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ کرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
PM:04:47:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت