دادگای فیدراڵیی عێراق دانيشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دواخست
وێستگه نیوزـ
دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆی له‌باره‌ی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان دواخست و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراكرد.
بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشه‌ممه دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئه‌نجام بدات، به‌ڵام دانیشتنه‌كه‌ی دواخست، دادگاكه ده‌ڵێت كه سێ هۆکار بونه‌ته‌هۆی دواخستنی دانیشتنه‌كه، له‌وانه ئامادەنەبوونی پارێزەران و تیمی یاسایی پەرلەمانی کوردستان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا راوێژکارێکی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، "رۆژی 5ی شوباتی داهاتوو و دوو رۆژ پێش وادەی کۆبونەوەی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی ئەو بابەتە یەکلایی دەبینەوە ئایا ئامادەی دانیشتنەکە دەبین یان نا."
دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵای عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ده‌رباره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و سكاڵاكه له‌وه كراوه كه ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه نایاساییه.
سكاڵاكه‌ی سروه عه‌بدولواحید لەگەڵ سێ سکاڵای دیکەدا یەکخران، کە لەلایەن یوسف محەممەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان؛ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پێشكه‌شكرابوون.
سکاڵاکار لەو سکاڵایەدا داوای پووچەڵکردنەوەی یاسای ژمارە 12ی رۆژی 9-10-2022ـی تایبەت بە درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بە پاساوی دژایەتیی لەگەڵ هەردوو ماددەی 5 و 20ـی دەستوری عێراق، جگە لەوەش لە داواکە هاتووە: "مافی دەستووریی دیاریکراو لە ماددەی 51ی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 1992 پێشێل دەکات."
خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات و رۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2022، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە.
PM:04:31:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت