كهشناسێكی كورد: لەم ناوچانە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت و تەرزە دەبارێت
دیمەنی بارانبارین لە شارەکانی هەرێم. وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
کەشناسێکی كورد رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی کەشوهەوا زیاتر ناجێگیر دەبێت و ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی هەورەتریشقە هەیە.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆدا کەشوھەوا زیاتر ناجێگیر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ئەگەر ھەیە ھەورە تریشقەی بەھێز و تاوە تەرزە و باوبارانی بە خوڕ ببارێت.
باسی لەوەشکردووە، رەنگە بەهێزی ئەو بارانە ببێتە ھۆی دروستبوونی لافاو و ھۆشداریشی داوە بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کە نزیک ناوچە نزم و رێرەوەکانی رۆیشتنی ئاو نەبنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرینیش ئەگەری بارانی بەخوڕ و ھەورەتریشقە دەبێت، بەڵام بەرێژەیەکی کەمتر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە هەرێمی كوردستان کردووە و تا رۆژی ههینی 3ی شوبات بهردهوامی دهبێت.
PM:02:35:31/01/2023
ئهم بابهته 12124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت