عێراق حه‌وته‌م وڵاتی گه‌نده‌ڵی ناو وڵاتانی عه‌ره‌به
وێستگه نیوزـ
له كۆی 180 وڵات كه ناویان له گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهاندایه، عێراق له پله‌ی 157دایه و له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی به‌ركه‌وتوه.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی جیهانی له راپۆرتێكدا كه تایبه‌ته به شه‌فافیه‌ت و ئاستی گه‌نده‌ڵیی وڵاتانی جیهان، ریزبه‌ندییه‌كی كردوه، به‌پێی لیسته‌كه دانیمارك له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌مترین گه‌نده‌ڵیی تێدایه و به شه‌فافترین وڵاتی جهیان دانراوه.
هه‌ریه‌ك له فینلاند و نیوزلاند و نه‌رویج له پله‌ی دووه‌می و سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌دا وه‌ك پاككترین وڵاتی جیهان هه‌ژمار كراون و شه‌نگافوره و سویدیش پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌میان گرتوه.
بۆ گه‌نده‌ڵترین وڵاتی جیهانیش سۆماڵ و سوریا و باشوری سودان و فه‌نزوێلا و یه‌مه‌ن له كۆتایی لیسته‌كه‌دان و به گه‌نده‌ڵه‌ترین وڵاتای جیهان دانراون، عێراقیش له پله‌ی 157ی جیهان و حه‌وته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه و به‌وه‌ش له ساڵی 2021ه‌وه تائێستا عێراق هه‌ر له شوێنی خۆیه‌تی و نه‌یتوانیوه پله‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵی دووربكه‌وێته‌وه.
PM:02:35:31/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت