واده‌ی دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەکی سەر پەرلەمانی کوردستان دیاریكرا

‌‌باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵاکەی نەوەی نوێ و یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنیان بۆ 7ـی شوبات دواخراوە.


پاش ئەوەی ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەهۆی خراپی کەشوهەواوە دانیشتنی بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێ و یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنیان تۆماریکردبوو دواخرا، بەپێی زانیارییەکان بڕیاردان بۆ 7ی شوبات دواخراوە.

پێشتریش دوو جار دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی کردووە و دواخراوە.

سکاڵاکە لە لایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ عێراق پێشکێشکراوە و لەگەڵ سکاڵای هەریەکە لە یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی‌ جووڵانەوەی‌ نەوەی‌ نوێ و کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ لە پەرلەمانی‌ کوردستان یەکخراوە.

رۆژی 9ی‌ تشرینی‌ یەکەمی‌ 2022، پەرلەمانی‌ کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی‌ تا کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، خولی پێنجەم رۆژی 6ی تشرینی دووه‌می 2022 کۆتایی هات، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان  هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تووڕەکرد و لە نێوان بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بایکۆتکردنی و هەڵپەساردنی ئەندامێتی خۆیانهێشتەوە.
 
پێشتر و لە دانیشتنی ژمارە 11ـی ئاسایی رۆژی 9-10-2022، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی پەسه‌ندکرد کە لە سێ ماددە هۆیەکانی دەرچوون پێکدێت.
 
رۆژی 25ـی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ 2023، دادگەی‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق بڕیایدا بە هەڵوەشاندنەوەی شەش بڕیاری‌ ئەنجوومەنی‌ وەزیرانی‌ عێراق تایبەت بە ناردنی‌ پارە بۆ هەرێمی‌ کوردستان کە لەلایەن حکومەتی‌ فیدراڵییەوە لەنێوان ساڵانی‌ 2021 و 2022 دەرکرابوون.


PM:02:19:31/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت