شاخه‌وان عه‌بدوڵا: بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت

‌شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی به‌ زۆر بڕیار هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌شڵێت، بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم نابێت.


شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌ دیدارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی رووداودا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت قسه‌ی كرد و له‌ باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی بڕیاری ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان وتی: "دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ زۆر بڕیار هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته‌ ئامانج".

وتیشی: "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نابێت".

باسی له‌وه‌شكرد: محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌توانێت پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی نه‌بێت.

له‌ باره‌ی لیژنه‌كانه‌وه‌ وتی: "سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌كمان دا به‌ فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ریان نه‌گرت".


PM:12:42:31/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت